مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نه‌وت داده‌مه‌زرێ، كه كۆمپانیایه‌كی گشتی، خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له‌بواری كارگێڕی و داراییه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن دوای په‌سند كردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به مه‌رجێك ده‌بێ له وه‌زاره‌ت سه‌ربه‌خۆ بن، پسپۆڕبن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕیان هه‌بێ. سێیه‌م:ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5 ) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به په‌سندكردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانرێ نوێ بكرێته‌وه. چواره‌م: به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كۆمپانیا بۆی هه‌یه : 1- ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به‌به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌كانی ئێستا. 2-ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كانی نه‌وت كه شاره‌زاییان هه‌یه و ناوده‌نگیان باشه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا، بۆ به‌هێزكردنی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كانی ئێستا بۆ به‌ده‌ست هێنانی پتری داهاته‌كان به خێرایی. 3- ڕكابه‌ری كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئاینده و هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی دۆخی تایبه‌تی خۆی.