مادده‌ی حه‌وته‌وم:به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌زیر ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، وه ئه‌ونه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌ناو مۆڵه‌ته‌كانیش هاتووه له پێناو هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی ڕاست و ڕه‌وانی سامانه‌كان نه‌وتی. . دووه‌م: كار كردن له پێناومسۆگه‌ركردنی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت به‌جۆرێك زیانه‌كانی ژینگه كه‌م بكاته‌وه، و گه‌شه‌پێدانی ئابووری به‌رده‌وام مسۆگه‌ر بكات و هانی وه‌به‌رهێنان بدات، به‌جۆرێك په‌ره‌پێدانی پلانه دوورهاوێژه‌كان بۆ هه‌رێم له خۆ بگرێ وه ده‌بێ هۆشمه‌ندانه و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتووترین شێوازی پیشه‌سازی نه‌وتدا كۆك بێت.