مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری ده‌بێتء له‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م : وه‌زیر: سه‌رۆكه. دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م : ڕاوێژكاران: ئه‌ندامن. چواره‌م : به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. پێنجه‌م : هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕی شیاو له‌ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌ی، وه‌زیر هه‌ڵی ده‌بژێرێ: ئه‌ندامه. شه‌شه‌م : نوێنه‌ری وه‌زارهته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر: ئه‌ندامن.