مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته ء به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاروسیاسه‌ته‌كانی ء سه‌رپه‌رشتی ء چاودێری كردنی چاڵاكیه‌كانی ء، ئه‌و بڕیار و فه‌رمانء ڕێنماییانه‌ی له‌باره‌ی هه‌رشتێكی په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌ركی وه‌زاره‌ت ء پێكهاته‌كانی له هه‌موو روویه‌كی هونه‌ری ودارایی و ئابووری و رێكخستنه‌وه هه‌یه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن به پێی حوكمه‌كانی یاساء به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ء بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یان هه‌ریه‌كێكی به‌شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی وه‌زاره‌ت ء سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌دات ء ده‌بێ بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء پسپۆر و خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. سێیه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: ڕاوێژكاران: ژماره‌یان له چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێت كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕیی زانكۆیان هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بن ء پسپۆڕییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێری ء دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ڕۆشنبیریی ء هونه‌ر له پارێزگاكاندا: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆری زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌گشتیه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆژنامه نووسی ء چاپكردن ء بڵاوكردنه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. یازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. دوازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی رۆشنبیریی وهونه‌ری توركمانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. سێزده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت.