مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. یه‌كه‌م : پارێزگاریی ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕۆشنبیریی كوردستانی ء كاركردن له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانیء گه‌شه‌پێدانی گیانی به یه‌كه‌وه ژیان ء برایه‌تی نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان بڕوابه‌ڕێوه و په‌یوه‌ندیی ڕۆشنبیریی له نێوان گه‌لی كوردستان ء گه‌لانی ناوچه‌كه ء جیهاندا ببه‌سترێ. دووه‌م : پشتگیریی كردنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێڕان وبڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمدا و پشتگیری نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان له رێگه‌ی چاپكردن و یاریده‌دانی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه. سێیه‌م : گرنگیدانێكی بابه‌تییانه به رۆشنبیریی منداڵان له هه‌موو رووێكی ئه‌ده‌بی وهونه‌رییه‌وه. چواره‌م : دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. پێنجه‌م : هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانستی داهێنه‌ر. شه‌شه‌م : هاندانی بزاڤی شانۆیی و هونه‌ره میللیه‌كان. حه‌وته‌م : یارمه‌تیدان وهاندانی كار‌و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ورێكخراو ومه‌ڵبه‌ند وتیپه رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانسییه‌كان. هه‌شته‌م : سازدانی میهره‌جان وبه یه‌كگه‌یشتن وكۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی ورێكخستنی پیشانگای هونه‌ری شێوه‌كاری به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه. نۆیه‌م : بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی میللی له هه‌موو بواره‌كانی (ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ـ تیپه‌میللیه‌كان) ودامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌وانه و پاراستنی ده‌ستنووس و رێكخستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمدا. ده‌یه‌م : ده‌رچواندنی ڕۆژنامه ء گۆڤاری حكومی، یانزده‌یه‌م : پشتگیری ء ڕێزلێنانی نووسه‌رو ئه‌دیب ء شاعیر ء هونه‌رمه‌ند ء ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێ ی پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كان. دوازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئێستگه‌كانی ڕادیۆء ته‌له‌فزیۆن وئه‌نته‌رنێت له هه‌رێمدا. سیازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئاژانسی نوچه‌ی كوردستان ـ عێراق. چوارده‌یه‌م : مۆڵه‌ت پێدانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا. پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناو دابینكردنی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له چاڵاكیه ڕۆشنبیرییء هونه‌رییء ڕاگه‌یاندنه‌كاندا له‌سه‌رئاستی عێراقی و هه‌رێمایه‌تی ء جیهانیدا. شانزده‌یه‌م : ڕوواندنی چه‌مكه‌كانی دیموكراتیه‌ت ء ڕێزلێنانی مافه‌كانی مرۆڤ ء ڕۆشنبیریی لێبورده‌یی ء فه‌ره‌یی ء خۆشه‌ویستی نیشتیمان ء چه‌سپاندنی گیانی ئینتیمای كوردستانی له نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستاندا. حه‌ڤده‌یه‌م : ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌تی به وه‌زاره‌ت ء به‌دوداچوونی جێبه‌جێكردنی ء پێشنیازكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی كه پێیه‌وه په‌یوه‌ستن. هه‌ژده‌یه‌م : گرنگیدان به هونه‌ری سینه‌مای كوردستانی وپه‌ره‌پێدانی پیشه سازیه‌كه‌ی. نۆزده‌یه‌م : پێشكه‌شكردنی پشتگیری مادی و ئه‌ده‌بی بۆ داهێنه‌رانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری و رۆشنبیریان. بیسته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری رۆشنبیری بۆ سنوردانان له به‌كارهێنانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگا دا به تایبه‌ت دژی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی تایبه‌ت به رۆشنبیری ژنانی به‌هره‌مه‌ند. بیست ویه‌كه‌م : پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری له‌گه‌لأ نووسینگه‌كانی هه‌رێم له باڵیوزخانه و نوێنه‌رایه‌تیه دبلۆماسییه‌كانی عێراق.