مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن: یه‌كه‌م: وه‌زیر: ئه‌و سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له ئاراسته كردنی كار‌و سیاسه‌ته‌كه‌ی و، سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و، له هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌رپرسه، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و ئابووری و كارگێڕی و رێكخستنه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرس ده‌بێت، بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتی خۆی بداته هه‌ر كام له دوو بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، یان به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی، یان كه‌سێك كه له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی ده‌زانێت. دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌كه‌ن. سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ر: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه) بێت. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری وه‌رزش و لاوان: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه) بێت. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌كه‌ن. شه‌شه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار زیاتر نابێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆ بن و، له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه)ن و، له‌لایه‌ن وه‌زیریشه‌وه پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یان دیاری ده‌كرێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن پێك دێت، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه)ن: 1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیوان. 2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه‌ی گشتی. 3ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه. 4ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری وه‌رزش. 5ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری لاوان. 6ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ری توركمان. 7ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ری سریان. 8ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوان له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیاندا.