مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رك و ئامانجه‌كانه‌ی دادێن، ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: بایه‌خدان به بنیات نانی ژێرخانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و قاڵ كردنه‌وه‌ی تواناكانی لاوان له هه‌رێمدا. دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی كولتووری كوردستان به‌و جۆره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی كه‌له‌پوور پته‌و ده‌كات و، گه‌شه به نه‌ریتی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز له بواری چالاكیی كولتووری و هونه‌ری و وه‌رزشی و لاوان ده‌دات و، رێز گرتن له فره‌یی هزری كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و بایه‌خدان به زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و، به‌و جۆره‌ی پشتگیری له رۆحی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوونی)كوردستانی وكرانه‌وه به‌ره‌و چاوگه‌كانی كولتووری جیهانی ده‌كات. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی كولتووری و وه‌رزشی و چالاكیی لاوان له‌گه‌ڵ كوردستانیانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقی فیدراڵ و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان. چواره‌م: پشتیوانی كردن و هاندانی بزاڤی دانان و وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه و، ڕێزنان له نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و داهێنه‌ران، له رێی ده‌ست گیرۆیی كردنی چالاكییه‌كانیان و چاپ كردنی به‌رهه‌می جۆربه‌جۆریان به‌گوێره‌ی پره‌نسیپی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی به‌ده‌ست هاتوویان. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا، به‌و جۆره‌ی پێداویسته‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری كاری هاوبه‌ش و خۆبه‌خشانه له نێو كۆمه‌ڵدا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت. شه‌شه‌م: داڕشتنی پلانی پێویست بۆ پشتگیری كردنی بزاڤی وه‌رزشی و چالاكیی لاوان و هاندان و چاودێری كردن و رێزگرتنی وه‌رزشوانان، له رێی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستان به ئامانجی په‌ره‌پێدانی واقیعی بزاڤی وه‌رزش له هه‌رێمدا. حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانی و ناوه‌ند(سه‌نته‌ر)ی به‌ڵگه‌داری و ئه‌رشیفكاریی كوردستان و، بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی گشتی و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی رۆشنبیریی منداڵ و هونه‌ری شێوه‌كاری و سینه‌ما و شانۆ و مووزیك و فۆلكلۆر و كولتووری میللی و دروست كردنی مافوور و، پیشه‌سازیی میللیی ده‌ست و دابین كردنی هۆڵ بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری، بۆ نمایشی شانۆیی و سینه‌مایی هاوچه‌رخ و كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب. هه‌شته‌م: ساز كردنی فیستیڤاڵ و كۆڕ و وۆرك شۆپی رۆشنبیری و هونه‌ریی و وه‌رزشی و، چالاكیی وه‌رزشی تایبه‌ت به لاوان و هاندان و پشتیوانی كردنی چالاكی و جموجۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی تایبه‌ت به‌م بوارانه. نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌كاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤار و په‌خشی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن، به ئامانجی گه‌یاندنی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به بوار و جموجۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و میدیایی و یه‌كێتییه‌كان و تیپه‌كانی هونه‌ر و یانه ئه‌هلییه‌كانی وه‌رزش و هۆڵه‌كان و قوتابخانه و په‌یمانگاكانی وه‌رزش و هونه‌ر و یاریگاكانه‌وه. ده‌یه‌م: بایه‌خدانی تایبه‌ت به‌بواره‌كانی كه‌لتوور و هونه‌ر و وه‌رزشی ژنانه و كاركردن له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌نده‌ر (به‌مانای تێڕوانینی یه‌كسان بۆ تاكه‌كان به‌پێی شاره‌زایی و لێهاتوویی پسپۆڕی دوور له جیاكاری و ره‌گه‌زی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان). یازده‌هه‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تانی په‌یوه‌ندیدار بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی نیشتیمانیی كوردستانی، بۆ كارا كردنی به‌شدار بوونی لاوان له كاروباری گشتی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار و كار كردن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی لاوان و شیاندنیان له رێی به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. دوازده‌هه‌م: پشتیوانی كردن و بایه‌خدان به لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كار كردن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی وزه و توانایان له بواری هه‌مه‌جۆردا. سێزده‌هه‌م: هۆشیار كردنه‌وه به زیانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كۆمه‌ڵگادا و قه‌ده‌غه كردنی به‌كارهێنانی مادده‌ی چالاكی به‌خش و یاساغ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له بواری وه‌رزش. چوارده‌هه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری چالاكیی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزش و لاوان به گوێره‌ی یاسا. پازده‌هه‌م: بایه‌خدان به كولتووری كوردی له پاشكۆكانی كولتووری له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی عیراق و، هه‌روه‌ها له نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه.