مادده‌ی چواره‌م:
بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی دوازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
ئه‌گه‌ر هات و، به بڕیارێكی دادگایی، بزاڤی حزبێكی سیاسی قه‌ده‌غه كرا یان باره‌گاكه‌ی داخرا، ئه‌وه له‌و باره‌دا حوكمه‌كانی بڕیاره‌كه هه‌موو چاپه‌مه‌نییه خولاوخول و غه‌یره خولاوخولهكانیشی ده‌گرێته‌وه‌و ئیجازه‌ی ده‌رچوونیان پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.