مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
1-بڵاوكردنه‌وه‌ی كاڵدانی (التحریض) جه‌ریمه‌و ره‌فتاری تیرۆر‌و ره‌واج پێدان و فه‌راهه‌مكردنی رێگا‌و مومكیناتی جه‌ریمه‌و تیرۆر‌و، شه‌ڕه‌جوێن و تانه‌و ته‌شه‌ر (التشهیر)ی دژ به ئه‌شخاص و سووكایه‌تی به حوورمه‌تی دین و مه‌زه‌ب و ئاداب و پێڕۆی گشتی، قه‌ده‌غه‌یه.
2-ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم كه ئینزار بدات به سه‌رنووسه‌ر یان به خاوه ئیمتیاز یان به هه‌ردووكیان ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكه‌ن، پێویستیشه سه‌رنووسه‌ر، هه‌ر دوای وه‌رگرتنی ئینزاره‌كه له جێگایه‌كی به‌رچاوی یه‌كه‌م ژماره‌دا بڵاوی بكاته‌وه.