مادده‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
1-هه‌ر چاپكراوێكی خولاو خول (الدوری) دوای ئیجازه‌پێدان و ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی به (قائم الوجود) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی ویستی وجودی نه‌هێڵێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ری به نووسین وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكات و، به‌پێی یاسایش له‌و رۆژه‌وه‌ی كه داواكه‌ی له وه‌زاره‌ت تۆمار كراوه وجودی چاپه‌مه‌نیه‌كه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر چاپكراوه‌ی خولاوخول له ماوه‌ی سێ مانگدا "كه له رۆژی ئیجازه‌پێدانه‌كه‌وه‌ی ده‌ست پێ ده‌كا" ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا (دوای ئینزار كردنی) ئیجازه‌كه‌ی به پووچه‌ڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
3- حزبه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و ده‌زگا گشتییه‌كان مافی خۆیانه خاوه‌ن ئیمتیاز یان سه‌رنووسه‌ری چاپكراوه‌ی خولاوخولی خۆیان بگۆڕن و پێویسته له‌و باره‌دا وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكه‌ن.
4- خاوه‌ن ئیمتیاز مافی خۆیه‌تی له كاتی زه‌رووردا سه‌رنووسه‌ری چاپكراوی خولاو خولی بگۆڕێ و پێویسته وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكات.