مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌كادیمیا به‌م شێوانه‌ی دادێ ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت: یه‌كه‌م: دانانی فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه و ئه‌نسكلۆپیدیای زانستی و زمانه‌وانی. دووه‌م: ده‌ركردنی گۆڤارێكی ده‌وریی ئه‌كادیمی. سێیه‌م: بڵاو كردنه‌وه و وه‌رگێڕانی كتێبی زانستی و زمانه‌وانی و گرێدانی كۆڕ و كۆنگره و ساز كردنی وه‌رزی زانستی و كولتووری و به‌شداری كردن تێیاندا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. چواره‌م: پشتیوانی كردن له زانا و توێژه‌ر و ئه‌دیبان. پێنجه‌م: دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به ئه‌كادیمیا. شه‌شه‌م: هه‌ماهه‌نگی و كار كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی حكومی و ناحكومیی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئامانجانه‌ی ئه‌كادیمیا كاریان له پێناودا ده‌كات. حه‌وته‌م: هاندانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له بواری زمان و دیرۆك و كولتوور.