مادده‌ی (3)

معرف المادة: 24423

رقم المادة : 844

مادده‌ی (3) یەکەم: ناوەندێک لە هەرێمى کوردستان بەناوى (ناوەندى بەڵگەنامەى نیشتمانى هەرێمى کوردستان - عێراق) دادەمەزرێت، و خاوەن کەسایەتییەکى مەعنەوییە و بەپێى یاساى ژمارە (12) ى ساڵى 2011 سەر بە وەزارەت دەبێت، لقیشى لە پارێزگاکانى ترى هەرێم دەبێت. دووەم: ناوەند ئەم ئەرکانە لە ئەستۆ دەگرێت: 1. کۆکردنەوە، پارێزگاریکردن، سەرپەرشتیکردن، ڕێکخستن، پۆڵینکردن، ئەرشیفکردنى بەڵگەنامەکان و چۆنیەتى سوود لێوەرگرتنیان بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە. 2. گەڕاندنەوەى ڕوونووسى ڕەسەن (نسخة أصلیة)، یان وێنەیەکى لەبەرگیراوەى ئەو بەڵگەنامە گشتیانەى لە ئێستادا لە دەرەوەى هەرێمن. 3. هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى ئامانجەکانى ئەم یاسایە. 4. هەر ئەرکێکى تر، کە ئەنجوومەنى پێکهاتوو بە پێى ماددەى (5)ى ئەم یاسایە، پێى دەسپێرێت. سێیەم: ناوەند بەشە بوودجەیەکى تایبەتى لە چوارچێوەى بوودجەى وەزارەتدا دەبێت.