ماددهی (2) ئامانجەکانى ئەم یاسایە بریتین لە: یەکەم: کۆکردنەوە و پارێزگاریکردن لە بەڵگەنامەکانى گەلى کوردستان بەشێوەیەکى زانستى. دووەم: بەدەستخستنى ئەو بەڵگەنامەکانى تایبەتن بە حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق و پەیوەندیدارن بە خاک و گەلى کوردستان. سێیەم: بەدەستخستنى وێنەى ئەو بەڵگەنامە بیانییە ئەرشیفکراوانەى پەیوەندییان بە مێژووى گەلى کوردستانەوە هەیە. چوارەم: ڕێکخستنى بەڵگەنامەکان بەمەبەستى سود لێوەرگرتنیان وەک سەرچاوەى زانستى. پێنجەم: پارێزگاریکردن لە بەڵگەنامەى دامەزراوەکانى یاسادانان، جێبەجێ کردن، دادوەریى و دەستە سەربەخۆکان کە بایەخى مێژوویى و زانستیان هەیە.