مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: نابێ ته‌نازول له مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێك بكرێت و هه‌ر ته‌نازولێك له‌و جۆره به پووچه‌ل داده‌نرێ. دووه‌م: ده‌ست به‌سه‌ر پاداشتی خانه‌نشینیدا ناگیرێت به هۆی قه‌رزێك كه‌وتبێته سه‌ر خانشینكراو ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه نه‌بێ. أ ـ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی. ب ـبۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی خه‌زینه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نابێ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 25% ی مووچه یا پاداشتی خانه‌نشینیدا بگیرێت.