مادده‌ی سێیه‌م : مه‌رجه‌كانی پێدانی پله‌ی ملازم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: یه‌كه‌م : هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێ. دووه‌م : (20) ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت و له (26) ساڵیش زیاتر نه‌بێت. سێیه‌م: خاوه‌ن ئابڕوویه‌كی پاش و ره‌وشتێكی به‌رزبێت و له‌سه‌ر تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوو به‌ر حوكم نه‌درابێ . چواره‌م : ده‌رچووی یه‌كێك له مانه بێت : 1. یه‌كێك له كۆلێجه‌كانی سه‌ربازی. 2. كۆلیج یا په‌یمانگا باڵاكان به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنه‌كه یان له چوار سالأ كه‌متر نه‌بێ. ج-خوله تایبه‌تیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. پێنجه‌م: مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیء توانای جه‌سته‌یی تێدا بێته دی. شه‌شه‌م:مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (دووه‌م وچواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر بوون له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان پله‌ی ئه‌فسه‌رییان پێ به‌خشراوه. حه‌وته‌م: ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی له كاتی خۆ به‌خشكردنیان له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) پله‌ی ملازمی یه‌كه‌میان پێده‌درێ.