مادده‌ی دوازدهم: یه‌كه‌م: حكومه‌ت زامنی وه‌ده‌ستهێنانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كات له خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی به‌خۆڕایی و ئاسانكاریی پێویستیشیان پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه پێویستیی به چاره‌سه‌ر كردن هه‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. دووه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ: 1- پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ركردن و په‌ره پێدانی خزمه‌تگوزاریی پشكنینی پێش وه‌خته كه ئامانجی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه له نێو كۆمه‌ڵدا. 2- دابین كردنی ئامێری شیاندن و قه‌ره‌بووكارانه و ئامیری پزیشكی پێویست و دابین كردنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.