مادده‌ی (13)یه‌كه‌م: ئه‌و لیژنانه‌ی به‌پێی حوكه‌كانی ئه‌م یاسایه پێكده‌هێنرێن نابنه جێگره‌وه بۆ ئه‌و لیژنانه‌ی حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فه‌تكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره (14)ی ساڵی 1991ی به‌ركار له هه‌رێم ده‌یانگرێته‌وه.دووه‌م: له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ر یان ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند پابه‌ند ده‌كات به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگا ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامی داوه به‌پێی یاسای سزادانی به‌ركار یان هه‌ر یاسایه‌كی تر كه ڕه‌گه‌زی تاوانكاری تێدابوو.