مادده‌ی (11)یه‌كه‌م: كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو ده‌توانێت له ماوه‌ی (15) پازده ڕۆژ له ڕێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی یان ئه‌ژماركردنی به پێڕاگه‌یه‌نراو، ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند یان له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه دادخوازی به‌رامبه‌ر به بڕیاری له‌ئه‌ستۆكردنه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.دووه‌م: پێویسته ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی (15) پازده ڕۆژ له ڕێكه‌وتی وه‌رگرتنی، بڕوانێته دادخوازییه‌كه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند دادخوازییه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه یان له‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه وه‌ڵامی دادخوازیه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو له ماوه‌ی (30) سی ڕۆژ له ڕێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی یان ئه‌ژماركردنی به پێڕاگه‌یانراو به ده‌رئه‌نجامی دادخوازیه‌كه، مافی تانه‌دانی له بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2008 (یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورا له هه‌رێمی كوردستان - عێراق).