مادده‌ی (10)یه‌كه‌م: گواستنه‌وه و كۆتایهاتنی ڕاژه‌ی فه‌رمانبه‌ر یان ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی به‌هه‌ر هۆكارێك ڕێگرنابێت له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی له‌ئه‌ستۆكردن به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: له حاڵه‌تی مردنی له‌ئه‌ستۆكراو، بڕی پێبژاردن ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵ و موڵكه‌ی كه له‌دوای مردنی لێی به‌جێده‌مێنێت.