مادده‌ی (9)یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كانی كارپێكراو له هه‌رێم، له‌سه‌ر كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو پیاده ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بوو به دانه‌وه‌ی بڕی پێبژاردنی له‌ئه‌ستۆكراو، یان له ماوه‌ی (30) سی ڕۆژ له ڕێكه‌وتی شایسته‌بوونی قیسته‌كانی نه‌دایه‌وه، بڕیاری به‌قیستكردنه‌كه‌ش به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێت و ئه‌و قیستانه‌ی ماونه‌ته‌وه له‌ئه‌ستۆی به یه‌كجاری لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌كرا بڕی پێبژاردنی له‌ئه‌ستۆكراو به‌پێی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان وه‌ربگیرێت، ئه‌وا مووچه‌ی كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو به‌پێی ئه‌و ڕێژانه‌ی كه له یاسای جێبه‌جێكردنی كارپێكراو له هه‌رێم دیاریكراوه گلده‌درێته‌وه، و ئه‌مه‌ش ڕێگرنابێت له گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی هاتوو له یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كانی كارپێكراو له هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك كه له‌ئه‌ستۆكراو له داهاتوودا ده‌بێته خاوه‌نی.