مادده‌ی (6)لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ڕاسپارده‌ی خۆی به له‌ئه‌ستۆكردن یان له‌ئه‌ستۆنه‌كردن و هۆكاره‌كانی، ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند ده‌كات، و ده‌بێت كۆنوسی كۆتایی لیژنه‌كه ئامانه‌ی خواره‌وه له‌خۆبگڕێت:یه‌كه‌م: دیاریكردنی قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت كه‌وتوون به‌شێوه‌یه‌كی ورد و ڕوون.دووه‌م: دیاریكردنی ڕاده‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و هه‌ڵه یان سه‌رپێچی یان كه‌مته‌رخه‌می یان پشتگوێخستنه‌ی ئه‌نجامدراوه و بووه‌ته هۆكاری زیانگه‌یاندن به ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت، به ئه‌نقه‌ست بووبێت یان نا، هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی ویستراو بووبێت یان نه‌ویستراو.سێیه‌م: دیاریكردنی كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له‌گه‌ڵیدا و ڕێژه‌ی به‌رپرسیارێتی هه‌ریه‌ك له به‌شداربووان له هێنانه‌كایه‌ی زیانه‌كه.چوره‌م: دیاریكردنی په‌یوه‌ندی هۆكاری نێوان زیانه‌كه و هه‌ڵه یان كه‌مته‌رخه‌می یان پشتگوێخستن یاخود سه‌رپێچییه‌كه.پێنجه‌م: دیاریكردنی به‌های زیانه‌كه به نرخی ڕۆژی ئاڕاسته‌كردنی ڕاسپارده‌ی لیژنه‌كه، له‌گه‌ڵ بڕی پێبژاردنی له‌ئه‌ستۆكراو.