مادده‌ی (3)یه‌كه‌م: پێویسته ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند یان ئه‌وه‌ی هه‌ر كامیان ڕایده‌سپێرێت، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكێك كه پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و دوو ئه‌ندام له فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی پێكبهێنێت، به‌و مه‌رجه‌ی یه‌كێكیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت له یاسادا.دووه‌م: نابێت كه‌سێك ببێته سه‌رۆك یان ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تی تا پله‌ی چواری له‌گه‌ڵ داواكراو بۆ مه‌به‌ستی له‌ئه‌ستۆكردن هه‌بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له دۆسییه‌یه‌كی تایبه‌ت به له‌ئه‌ستۆكردن هه‌بوو، ده‌كرێت بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی تێڕوانینیان، ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند زیاتر له یه‌ك لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت.