مادده‌ی (1)بۆ مه‌به‌ستی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان - عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.سێیه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند: وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه كه كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو تیایدا زیانی به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت گه‌یاندوه.چواره‌م: سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت: سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نی نه‌به‌ستراوه‌یه به وه‌زاره‌ت كه كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو تیایدا زیانی به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت گه‌یاندوه.پێنجه‌م: پارێزگاری تایبه‌تمه‌ند: پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه‌یه كه كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو تیایدا له سنوری دیوانی پارێزگا و یه‌كه كارگێڕیه‌كانیدا زیانی به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت گه‌یاندوه.شه‌شه‌م: ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند: هه‌ریه‌كه له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند، سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، پارێزگار ده‌گرێته‌وه.حه‌وته‌م: موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت: سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی، گوازراوه و نه گوازراوه ده‌گرێته‌وه، كه خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت یان كه‌سه مه‌عنه‌وییه گشتییه‌كان، كه ته‌رخانكرابێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ سوودی گشتی یان بۆ داموده‌زگایه‌كی گشتی به‌شێوه‌ی كرداری یان به‌پێی یاسا.هه‌شته‌م: فه‌رمانبه‌ر: هه‌ر كه‌سێك كه وه‌زیفه‌یه‌كی له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم پێسپێردرابێت، به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یان گرێبه‌ست.نۆیه‌م: ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی: هه‌ر كه‌سێك ئه‌ركێكی له خزمه‌تی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم پێسپێردرابێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.ده‌یه‌م: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه: ئه‌و لیژنانه‌ن كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و زیانانه‌ی به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت، پێكدێن.یازده‌یه‌م: له‌ئه‌ستۆكردن: گه‌ڕاندنه‌وه و پێبژاردنی ئه‌و زیانانه‌یه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر یان كه‌سانی ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی به‌ر موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت.