ماددهی (5) یەکەم/ بەکاربردنى ئاو لە ڕووى لە پێشینەییەوە بەم شێوەیە دەبێت:- 1. خواردنەوە و بەکاربردنى بۆ پێویستى خزمەتگوزاریى. 2. ئاژەڵدارى و سامانى ماسى. 3. مەبەستەکانى ئاودێریى و کشتوکاڵ. 4. پێداویستیەکانى پیشەسازى و بەرهەمهێنانى کارەبا. 5. مەبەستەکانى ژینگەیى و کەرتى گەشتوگوزاریی. 6. مەبەستەکانى وەبەرهێنان. دووەم/ گوڕینى جۆرى بەکاربردنى ئاو لەسەر بنەماى مۆڵەتى ڕێپێدانى نوێ دەبێت.