مادده‌ی دوازده‌یه‌م: مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه. 1. وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی كه به پێی ئه‌م یاسایه پێی دراو، بدات به ده‌سه‌ڵاتی كارگێری بۆ ته‌سك كردنه‌وه‌ی رۆتین و ئاسانكاری كاروبار رواندن. 2. وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به پێویستیان ده‌زانی و به پێی یاسا په‌یره‌وكراوه‌كان پێی دراوه، بدا به سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی خۆی.