مادده‌ی یازده‌یه‌م: بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی چل و نۆیه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره ده‌بێت: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجومه‌نه‌كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا و شاره‌وانییه‌كه‌ش له صنفی تایبه‌ت یا مومتاز بێت و وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌نجومه‌نی صنفه‌كانی تریش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سه‌ڵاتی كارگێری ده‌بێ و بۆی هه‌یه به پێی یاسا دای بمه‌زرێنێته‌وه.