مادده‌ی ده‌یه‌م: مادده‌ی چل و هه‌شته‌م هه‌موار ده‌كرێ و بڕگه‌ی یه‌كه‌م ده‌بیته ئه‌سڵی مادده‌كه و بڕگه‌یه‌كی تری ده‌خرێته سه‌ر و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 2-پێویسته ئه‌نجومه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ده‌ست نیشانكردنی راستكردنه‌وه‌كان و فراوانی شه‌قامه‌كان بدات كه له نێو ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ن كه خاوه‌نه‌كانیان ده‌یانه‌وێ دابه‌شیان بكه‌ن و له‌و باره‌شدا شاره‌وانی رووبه‌ری شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتیه‌كانیان به‌م رێژانه‌ی خواره‌وه لێ دابشكێنێ. 1. 25% رووبه‌ری زه‌وی پتر نه‌بێت كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌ی له پێنج هه‌زار مه‌تر دووجا پتر نییه به چاو پۆشین له‌و ناوچه ئاوه‌دانییه‌ی تێیدا هه‌ڵكه‌وتووه. 2. 25% رووبه‌رووی ئه‌و زه‌وییه‌ی كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌ی له پێنج هه‌زار مه‌تر دووجا پتره‌و له ده هه‌زار مه‌تر دووجاش كه‌متره به چاو پۆشین له‌و ناوچه ئاوه‌دانییه‌ی تێیدا هه‌ڵكه‌وتووه. 3. ئه‌گه‌ر رووبه‌ری زه‌ویه‌كه پتر بێت له ده هه‌زار مه‌تر دووجا ئه‌وا رێژه‌كانیان به‌م جۆره ده‌بێت: 1. 40% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاوه‌دانی. 2. 35% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی سێیه‌م. 3. 30% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی چواره‌م و مومتاز. 4. 25% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی تایبه‌تی ئاوه‌دانی. د- ئه‌گه‌ر خاوه‌ن زه‌وییه‌كه نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی رێكخست و سه‌رجه‌می رووبه‌ری شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان له‌و رێژانه‌ی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه پتر بوو و ئه‌و زیاده‌یه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بوو، پێویسته له‌سه‌ری ئه‌و رووبه‌ره به ناوی شاره‌وانی و به‌بێ پاره تۆمار بكات، جا هه‌ر چه‌نده‌كی بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده‌یه‌ش له رووبه‌ره‌كه‌ی له پێویستییه‌كانی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی یاخود درێژه‌ی (التفصیلی) ناوچه ئاوه‌دانییه‌كه بوو كه زه‌ویه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناوی، پێویسته شاره‌وانی ئه‌و زیاده‌یه بكا به موڵكی خۆی به پێی یاسای به موڵك كردن (ئیستیملاك)، به مه‌رجێك شاره‌وانی پێشه‌كی له‌سه‌ر نه‌خشه ئه‌و رووبه‌ره ده‌ستنیشان بكات كه به خۆرایی وه‌ری ده‌گرێ به پێی بڕگه‌كانی پێشوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه پێویسته به‌ر له راستاندنی له‌سه‌ر نه‌خشه به موڵك بكرێت.