مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی بیست و پێنجه‌م و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (3)، به‌ڵام بڕگه‌ی (3) زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (4) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 3. ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه په‌یوه‌ندیدارن به ئاماده‌كاری نه‌خشه‌دانانی بنه‌ره‌تی و به درێژی و، هه‌مواركردنی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و دابه‌ش كردنی شار بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئاوه‌دانی (سوكنا و بازرگانی و پیشه‌سازی) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنه‌وه ده‌كرێ لاری بوون (اعتراض)ی لێ بگیرێ له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی لاری بوونه‌كه‌وه بۆی، لاری بوونه‌كانیش بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ یه‌ك لاكردنه‌وه‌یان.