مادده‌ی دووه‌م: 1. بڕگه (2) دووی مادده‌ی پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: 2- ئه‌و دێهاتانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانیان له سێ هه‌زار كه‌س كه‌متر نییه به گوێره‌ی پێشنیاری ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر. 2. برگه‌ی (3)ی مادده پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ده‌مێننه‌وه كه تازه هاتوونه‌ته كایه‌وه (المستحدثة) له پێش كار پێكردنی ئه‌و یاسایه، له‌و دێهاتانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌و راده‌یه‌ی كه‌متر نه‌بێ كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ كراوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی به گوێره‌ی پێشنیازی ده‌سه‌ڵاتی كارگێری و وه‌زیر ده‌بێت.