مادده‌ی په‌نجا و دوو:
1. دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یر كردنی هه‌ر دعوایه‌ك كه دژ به زانكۆ یان هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان یان كۆلیژ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ك یان هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قوتابی و گواستنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و سزای زه‌بتی كه به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌سه‌پێندرێت وه‌ك ده‌ركردنی قوتابی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه یان به‌هۆی دیكه‌وه ته‌نها زانكۆ هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و شكاتانه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌و رووه‌وه رووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌هێنێ.
2. دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یركردنی ده‌عواگه‌لی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و ده‌ره‌جه زانستییه عێراقی و بیانیه‌كان دوای قۆناغی دواناوه‌ندی هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه سه‌یری ده‌عوای به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی فه‌خری بكه‌ن.