مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك:
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پيرِۆ دیار ده‌كرێن:
أ- ناوه‌ند (مركز)ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ‌و كۆلێژ‌و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و، ئیشی تایبه‌ت و كاروباری زانستی و ئیدارییه‌كان.
ب- به‌شه كانى دایه‌ره‌گه‌لی وه‌زاره‌ت وئیشه تایبه‌ته‌كان هەروەها بةشةكانى ناوةندى زانكۆكان و هەيئەى پەيمانگە تەقەنيةكان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان.
ج- كاروباری هونه‌ری تایبه‌ت به وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی قوتابیان.
2- به‌پێی رێنماییگه‌لێكیش كه وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریدێنێ، ئه‌مانه دیار ده‌كرێن: كاروباری پێوه‌ند به رابه‌ریكردنی قوتابیان و رێ نیشاندانی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی قوتابیان و، چاودێریكردنی ماددی و مه‌عنه‌وییان و، رێكخستنی چالاكیی لامه‌نهه‌جی و تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌رك و زه‌پتییه‌یان، هه‌روه‌ها ناردنیان بۆ بیعسه‌و زه‌ماله و، هه‌موو كاروباری دیكه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و رێكخستنی ئیجازه‌ی دراسییشیان.