مادده‌ی چل ونۆ:
وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌كات به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه:
1. ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایانه به‌پێی شه‌رتوشروتێ ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات.
2. ریقابه‌ی باش ئه‌نجامدانی حوكمه‌كانی یاسا‌و، پابه‌ندبوونیان به سیاسه‌تی زتنستی هه‌رێم و رێنمایی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌ن و حوكمه‌كانی پێڕۆی ناوخۆیه‌كه‌ی كه ئیجازه‌كه‌ی پێ وه‌رگرتووه.
3. ئهنجومنگهلی ئیدارهكهشی ده‌بێ نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی تێدابێت.
4. سهرومڕیش زانیاری و رێنیشاندانی پێ ده‌درێ تا بتوانێ له سیاسه‌تی زانستی گشتی هه‌رێم تێ بگات و پابه‌ندیان ببێ.
5. له كاتی زه‌رووردا ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موعیدو فرمانبهرو لێكۆڵهرو منحه‌ی دارایی بۆ ده‌نێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه لهگهلَ كۆششی زانستیه‌كه‌ی و هاوبه‌شبوونی له بنیادنانی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێ.
6. له حاڵه‌تێكیشدا، له حوكمه‌كانی یاسا یان پێڕۆ لابدات و له‌و ئامانجانه‌ش با بداته‌وه كه بۆ وه‌دی هێنانیان دامه‌زراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا خوێندنی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه یان به گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێدا ده‌وه‌ستێنرێ یان ئیجازه‌كه‌ی لێ ده‌كێشرێته‌وه.