مادده‌ی بیست و چوار:
به‌شی زانستی: بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی و به بناغه‌ی فێركردنی باڵا داده‌نرێ و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه پێك دێت له:
1- سه‌رۆكی به‌ش: له‌سه‌ر پێشنیازی عه‌میدی كۆلێژ به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی زانستی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. سه‌رۆكی به‌ش كاروباری ئیداری به‌شه‌كه ده‌گێڕێ.
2- ژماره‌یێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له (14) چوارده ئه‌ندام زیاتر نه‌بن و له (8) هه‌شت ئه‌ندامیش كه‌متر نه‌بن، به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس یان به‌رزتریان هه‌بێ، جا ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی پێویست فه‌راهه‌م نه‌بوو، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌شێ هه‌ندێكیان مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ریان هه‌بێ به‌پێی ئه‌قده‌مییه‌ت.
3- ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ:
أ- گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و تاكه‌تاكه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كتێبه‌كانی خوێندن دهكاو پێشنیازی ههمواركردنیان یان گۆڕینیان ده‌كا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی راسپارده‌كانی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.
ب- پێشنیازكردنی پێداویسته‌كانی به‌ش له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رییه‌كان، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئوستاده میوانه‌كان.
ج- ئیقراركردنی بةرنامةگەلى لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها پێشنیازكردنی رێگای شیاو بۆ ته‌واوكردنیان و، راسپاردن بۆ پشتگیریی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كتێبگه‌لی دانراوو وهرگێڕدراوو، گرنگیدان به‌به‌حسه‌كانی قوتابیان و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیگه‌لی جێ به‌جێ كردنیان.
د- به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ.
ه- پێكهێنانی لیژنه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به‌پێی پێداویستی به‌ش.
و- سه‌رپه‌رشتیی ره‌وشی ته‌دریس و شێوازه‌كانی ته‌دریس و بةرةو چاكتربردنيان هەروەهاش سةرثةرشتى ئةندامانى هةيئەى تةدريسى و كارمه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌ش كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی كاروباری زانستیی قوتابیان له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌رومڕ(الدائم)ی زانستییه‌وه.
ز- به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی مه‌عریفه‌و زانسته‌كان و، رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌مه‌گه‌ل و مادده‌گه‌لی وانه‌كان به‌جۆرێ له‌گه‌ل ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه زانستی و ته‌كنۆلۆجییه‌دا بگونجێ.
ح- هه‌ندێ سه‌ڵاحییاتی خۆی ده‌دات به‌سه‌رۆكی به‌ش.