مادده‌ی بیست ویه‌ك:
راگر (عه‌مید) ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه راى ده‌كا:
1- ئیشه تایبه‌ته زانستیه‌كان:
أ- به‌دواداچوونی ره‌وش و رێكۆپێكیی خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆلێژ‌و خوێندنه باڵاكانی و، كۆشش بۆ پته‌وكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی و زانستی.
ب- ته‌سدیقكردنی راسپارده‌گه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كان.
ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مادده دیراسیه‌كان و یه‌كه فه‌سڵیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كاندا، هه‌روه‌هاش پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی گفتوگۆكردنی نامه‌كان (الرسائل) و دیاركردنی واده‌كانیان.
د- وه‌به‌ركارخستنی هه‌موو رێنمایی و پێرۆكان كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژیش.
2- ئیشه تایبه‌ته ئیداری و داراییه‌كان:
أ- وه‌به‌ركارخستنی ئه‌و یاسا‌و پیڕۆو رێنماییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه.
ب- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌گه‌لی لیژنه‌كانی كۆلێژه‌كه.
ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی قوتابیان بۆ دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی كۆلێژ‌و دیراسه‌ی باڵا.
د- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕین و هاوردنی ئامرازی تاقیگه‌یی (المختبریه)و پێداویستی دیكه‌و گۆڤار‌و كتێب.
ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ڵاتكردنی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه له كۆلێژه‌كه‌دا مه‌شق داده‌ده‌ن و وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر نامه‌گه‌ل (الرسائل)ده‌كه‌ن وله لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر (الشامل) و لیژنه‌كانی گفتوگۆ به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، به‌شداری كردن.
و- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی عینوانی هونه‌رمه‌ندو ئیداریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی میلاكی ته‌سدیقكراوی كۆلێژه‌كه‌دا، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كان.
ز- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردنی كه‌سانی كارمه‌ند له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندو ئیدارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆلێژ‌و دایه‌ره‌كانی زانكۆدا، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نسیقكردن له‌نێوان جێ گۆڕكێكاندا، به‌مه‌رجێ موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.