مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له ئاڕاسته‌كردنی ئیش و كاره‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و ریقابه‌كردنی چالاكیه‌كانی. رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانگه‌لیش ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێ پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و ته‌نزیمی و هونه‌رییه‌وه هه‌بێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسادا له خودی خۆیه‌وه ده‌رده‌چن. به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌م سه‌ڵاحیاتانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته كار: 1. ئیقراركردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، راسپاردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆكان و، ته‌سدیقكردنی كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه، یان گۆڕینی كه‌یانی به‌شه‌كان له رێگه‌ی لێك جیا كردنه‌وه‌یان، یان تێكه‌ڵكردنیان یان ئیلغاكردنیان، یان به‌رفراوانكردنیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2. پێشنیازی دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان له هه‌رێمدا. 3. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلیژو په‌یمانگه‌ی باڵای ئه‌هلی به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. 4. ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانی فێركاریی باڵا له هه‌رێمداو به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 5. پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی گشتیی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان. 6. كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بوو به‌خشش دان به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه. 7. وه‌ستاندنی خوێندن به نیمچه‌یی یان به ته‌واوی له زانكۆ و كولێژ و په‌یمانگه‌كاندا بۆماوه‌یه‌ك له (10) ده رۆژ نه‌ترازێ. 8. دانانی رێنماییگه‌لی به‌ركاره‌كی (التعلیمات التنفيذية) كه به زه‌رووری بزانێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتووه. 9. ته‌سدیقكردنی ره‌شنووسه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان. 10. به‌رێوه‌بردنی هه‌ر كاروبار‌و بابه‌تگه‌لێ خۆی پێی باش بێ ، له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ندا تا ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكا و رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت. 11. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خوَى كه خۆی پێی باش بێ، دةتوانىَ بيدات 12. به بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكیه‌كان و به‌رپرسانی دایه‌ره گه‌لی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.