مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه به‌جێ دێنێ: 1. ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێویست بۆ به‌ره‌و چاكتربردنی به‌رنامه‌ی (المناهج) و دنه‌دانی بزاڤی كتێبدانان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ گه‌ل و په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا. 2. دانانی پلانگه‌لی پێویست بۆ چاودێری (رعایه)ی زانستی و ئه‌كادیمی له هه‌رێمدا. 3. كۆشش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی زانستیی كادیری فێركاری، له‌بواری فێركردنی باڵادا، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی زانا‌و هزرمه‌ند ئوستادی زانكۆ و موده‌ریس و شاره‌زایانی پسپۆر له رۆڵه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردن و دنه‌دان و پشتگیریكردنی خاوه‌ن به‌هره‌ی جوانكاری و نوێكاری، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئامراز‌و هۆكاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ماددی كه ببنه پاڵپشت بۆ لێكۆڵه‌رو داهێنه‌رو جوانكاران تا بتوانن به دڵنیایی و پڕ باوه‌ڕه‌وه ئه‌رك و فرمانی زانستیی خۆیان ببه‌نه سه‌ر. 4. داننان به دام‌و ده‌زگا زانكۆیی و زانستییه عه‌ره‌بی و بیانیه‌كانداو، ئیقرار كردنی بنه‌ماكانی هاوسه‌نگ كردنی نمره‌و بڕوانامه زانستییه‌كانیان. 5. دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 6. پێشنیازی دامه‌زراندنی زانكۆ له هه‌رێمدا و، ئیلغا كردن یان تێكه‌ڵ كردن یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له زانكۆكان. 7. كردنه‌وه‌ی كۆلیژ یان په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا. 8. رێكخستنی هاریكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و زانكۆ و دام‌و ده‌زگای دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 9. چاودێریكردنی (رعایه) ئه‌و قوتابی و ئوستاد لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌نێردرێنه هه‌رێمی كوردستان یان له هه‌رێمه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها زامنكردنی پێداویستی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان، به هاو كۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كانی عێراقیدا بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه دێن و، به‌هاو كۆمه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته خانه خوێكان (الدول المضيفة ) بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ده‌ره‌وه.