مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 3. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4. وه‌زیر: وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی . 6. فێركردنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی فێركردن كه دوابه‌دوای قۆناغی دواناوه‌ندی دێن، له زانكۆ فه‌رمی و ئه‌هلی و هه‌یئه‌تی په‌یمانگا ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا. 7. زانكۆ فه‌رمییه‌كان: زانكۆی صلاح ا‌لدین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك و زانكۆی كه‌ركوك و هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم دواتر بیكاته‌وه. 8. زانكۆ ئه‌هلیه‌كان: ئه‌و زانكۆ غه یره فه‌رمییانه‌ن كه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و شه‌رتوشروت و به‌ندو به‌ستانه داده‌مه‌زرێن كه وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات.