مادده‌ی نۆزده‌م:
یه‌كه‌م: كۆلێژ له چه‌ند به‌شێك یان لقێكی زانستی پێكدێت و ده‌كرێت یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و یه‌كه‌ی كارگێریش له‌خۆ بگرێت.
دووه‌م:
1- به‌ش یان لقی زانستی بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی بنه‌ڕه‌تی له خوێندنی زانكۆیی تایبه‌تدا كه‌وا ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لق و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌خۆ ده‌گرێت كه نابێت له حه‌وت مامۆستا كه‌متربن به‌مه‌رجێك، به‌لای كه‌م، چواریان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرابن.
2- سه‌رۆكی به‌ش و سه‌رۆكی لق به بڕیارێك له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ‌و به كاندیدكردنی له لایه‌ن ڕاگری كۆلێژه‌وه، داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك پله‌ی زانستی له (مامۆستا) كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ركه‌كانی له پێڕه‌وی ناوخۆ دیاری ده‌كرێت.
سێیه‌م: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆ حكومیه‌كان، پاش ته‌واوكردنی ڕاده‌ی یاسایی له زانكۆكه‌یداو به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و ڕاگرایه‌تی كۆلێژ، بۆی هه‌یه به سیفه‌تی وانه‌بێژی ده‌ره‌كی وانه‌بڵێته‌وه.
چواره‌م: ده‌كرێت خزمه‌تی ئه‌و مامۆستا حكومیانه‌ی پسپۆڕیه‌كانیان ده‌گمه‌ن نیه، پاش ڕه‌زامه‌ندی زانكۆ‌و وه‌زاره‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، وه‌ك میلاك بۆ ئه‌م زانكۆیانه بخوازرێن، و زانكۆ تایبه‌تهكه‌ش ئه‌و موچه‌و ته‌رخانكراوه‌كانی له یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه‌كان ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ماوه‌ی خزمه‌تیان له‌م زانكۆیانه‌دا بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی، بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقی زانستی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
1- راسپاردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژ و هونه‌ری و داوه‌تكردنی پرۆفیسۆری زائر به‌و ئاسته‌ی كه‌وا به‌ش پێویستی پێیانه.
2- بڕیاردانی پرۆژه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه زانستیانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ش یان لق پێشكه‌شكراون.
3- راسپاردن به ده‌ستگرتنی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و گرینگی‌دان به توێژینه‌وه‌ی قوتابیان ودابینكردنی پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێكردنیان.
4- جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان كۆلێژ كه له لایه‌ن ڕاگره‌وه بۆی ڕه‌وانه‌كراوه.
5- پێكهێنانی لێژنه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی به‌پێی پێداویستی به‌ش.
6- به‌دواداچوونی پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنیكیه‌كان و ئاراسته‌كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه بۆ نوێكردن و پێشخستنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
7- ساڵانه هه‌ڵسه‌نگاندنی باری زانستی به‌ش و كاركردن بۆ به‌هێزكردنی. ترصین
8- پێشنیاركردنی پلانێك بۆ لێهاتووكردن و پێشخستنی میلاكاته زانستی و كارگێریه‌كان.
شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لق بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكه‌كه‌ی راسپێرێت.