مادده‌ی هه‌ژده‌م:
یه‌كه‌م: مه‌رجه كه‌وا ڕگری كۆلێژ:
1- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و به‌لای كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت.
2- ناسراو بێت به مه‌ندیی زانستی و كارامه‌یی كارگێڕی.
3- پسپۆڕ بێت له یه‌كێك له پسپۆڕیه‌كانی به‌ش یان لقه زانستیه‌كانی زانكۆ یان كۆلێژ.
4- پێویسته به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبڕ حوكم نه‌درابێت.
دووه‌م: ڕاگری كۆلێژ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات
1- كاندیدكردنی یاریده‌ده‌ركه‌ی و سه‌رۆكی به‌ش و لقه زانستیه‌كانی كۆلێژ له نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له‌سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی دامه‌زراون.
2- به‌دواداچوونی بزاڤی خوێندن له كۆلێژ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر مه‌ندیكردنی به‌رده‌وامی حاڵه‌تی زانستی و هزری و په‌روه‌رده‌یی.
3- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقه زانستیه‌كان.
4- ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر دابه‌شكردنی وانه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژه‌كان.
5- دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن وه‌ك ئامێری تاقیه‌گه‌یی و زانستی و په‌رتوكی خوێندن وه‌ی تر.
6- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی لێژنه پێكهاتووه‌كانی كۆلێژ.
7- خه‌رجكردنی پاداشت.
8- إیفاد كردنی كارمه‌ندانی كۆلێژ بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و راسپاردن به إیفاد كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
سێیه‌م: ڕاگری كۆلێژ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی یان سه‌رۆكی به‌ش یان لقه‌كان بسپێرێت.
چواره‌م: سه‌رۆكی به‌ش له‌و زانكۆیانه‌ی كه ته‌نها له به‌ش پێكدێن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاگر پیاده ده‌كات.