مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: پێشنیاركردنی پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه، و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن به‌گوێره‌ی به‌شه زانستیه‌كان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنیان له دوای بڕیاردانیان.
دووه‌م: پێشنیاركردنی هێنانه‌كایه‌ی به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان.
سێیه‌م: راسپاردن پلانی به‌شه‌كان یان لقه زانستیه‌كان ده‌رباره‌ی داواكردنی پرۆفیسۆره میوانه‌كان.
چواره‌م: پێشنیاركردنی پلانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.
پێنجه‌م: پێشنیاركردنی پلانی خوێندنی باڵا‌و پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی میلاكاتی كۆلێژ.
حه‌وته‌م: سه‌پاندنی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان به‌سه‌ر قوتابیان به‌پێی رێنماییه په‌یڕه‌وكراوه‌كانی زانكۆ.
هه‌شته‌م: پێشنیاركردنی پلانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیری و زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی.
نۆیه‌م: راسپاردن به به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی به ده‌رچووان.
ده‌یه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپاردن به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌گوێره‌ی رێنمایی به‌رزكردنه‌وه زانستیه متمانه‌پێكراوه‌كان.
یازده‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی به ڕاگر بسپێرێت.