مادده‌ی شازده‌م:
یه‌كه‌م: له كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێك له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكده‌هێنرێت:
1- راگری كۆلێژ سه‌رۆك.
2- سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كان ئه‌ندام.
3- یاریده‌ده‌ری ڕاگر ئه‌ندام.
4- نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه ئه‌ندام.
5- نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی قوتابینا (ته‌نها له پرسه‌كانی قوتابیان ئاماده ده‌بێت) ئه‌ندام.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ له مانگێكدا دووجار كۆده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویست داوایان بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی، وه ژماره‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دێته‌كایه‌وه‌و بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیاره‌كان به زۆرینه‌ی ژماره ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه پێشده‌خرێت كه‌وا سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵداوه.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له رێكه‌وتی به‌ستنی بۆ سه‌رۆكی زانكۆ به مه‌به‌ستی تێڕوانینی، به‌رزده‌كاته‌وه، و بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ له حاڵه‌تی نه‌بوونی ناڕه‌زایی له‌سه‌ریان له ماوه‌ی دوو هه‌فته له رێكه‌وتی تۆماركردنی له تۆماری هاتووه‌كانی (وارده) نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، ئه‌وا به بڕیاردراوی هه‌ژمار ده‌كرێن.