مادده‌ی پانزده‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ سه‌رۆكی زانكۆ:
1- پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ی هاوتایه بۆی و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت.
2- ناسراو بێت به كارامه‌یی زانستی و كارگێری.
3- پێویسته به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبڕ حوكم نه‌درا بێت.
4- پێویسته به‌ته‌واوی خۆی بۆ كاره‌كه‌ی ته‌رخان كردبێت و هیچ كارێكی تر نه‌كات.
5- پێویسته بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بێت به یه‌كێك له پسپۆڕییه‌كانی به‌ش یان لقه زانستیه‌كانی زانكۆ یان كۆلێژ.
دووه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
1- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و داواكردنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاسایی و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی و نوێنه‌رایه‌تی كردنی زانكۆ له‌به‌رده‌م لایه‌نه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان و بۆی هه‌یه كه‌سێك راسپێرێت كه‌وا له‌به‌رده‌م ئه‌م لایه‌نانه نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ بكات.
2- به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره زانستی و كارگێری و داراییه‌كانی زاننكۆ به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه‌كان.
3- واژووكردنی ئه‌و گرێبه‌ست و رێككه‌وتننامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ په‌سه‌ندیان ده‌كات.
4- په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كانی لێژنه‌كانی تایبه‌ت به سڕینه‌وه‌و نرخاندن و به‌كرێدان.
5- كاندیدكردنی راگر‌و سه‌رۆكی به‌ش و لقه زانستیه‌كان.
6- ناردنی كارمه‌ندانی زانكۆ بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
7- راسپاردن به به‌دیاری به‌خشینی سامانه گوازراوه‌كان به زانكۆ‌و كۆلێژ‌و دامه‌زراوه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
سێیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاریده‌ده‌ره‌كانی و ڕاگرو سه‌رۆكی به‌شه‌كان بسپێرێت.