مادده‌ی چوارده‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:
1- بڕیاردرانی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن به‌پێی ستانده‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت.
2- پێشنیازكردنی پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه‌ی قوتابیان.
3- بڕیاردانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت.
4- پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداران.
5- كاندیدكردنی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلێژه‌كان.
6- پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه زانستی و یاریده‌ده‌ری راگر‌و لێبوردنیان.
7- راسپاردن به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ڕاگری كۆلێژه‌كان.
8- به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی به ده‌رچووان و په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.
9- بڕیاردانی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه به‌پێی رێنماییه ڕه‌چاوكراوه‌كان.
10- پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ یان به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌ی ئه‌مینداران.
11- ئاماده‌كردنی بودجهه‌ی ساڵانه‌و ژمێره كۆتاییه‌كان.
12- بڕیاردانی میلاكی كۆلێژ یان به‌شه زانستیه‌كان.
13- گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له كه‌سانی عێراقی یان بیانی به‌پێی ئه‌و ستانده‌رانه‌ی كه‌وا زانكۆ فه‌رمیه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن (جگه له دیاریكردنی كرێ).
14- راسپاردن به دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و كارمه‌نده‌كانی تری زانكۆ‌و دیاریكردنی كرێ و پاداشت و رازیبون له سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان و كۆتایی پێهێنانی خزمه‌ته‌كانیان.
15- به‌ستنی رێككه‌وتنامه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانكۆ‌و كۆلێژ‌و دامه‌زراوه زانستیانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
16- ڕاگرتنی خوێندن به شێویه‌كه‌ی ته‌واو یان به‌شه‌كیی له كاتی پێویست بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك هه‌فته تێپه‌ڕنه‌كات به‌مه‌رجێك ده‌ماوده‌م ئاگاداری وه‌زاره‌ت بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆو پاساوه‌كان.
17- دانانی میكانیزمی پیاده‌كردنی سیسته‌می دڵنیایی جۆری و ته‌ندروستی و پێشخستنی ئه‌كادیمی به‌رده‌وام.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێت.