مادده‌ی سێزده‌م:
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رزترین ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریه له زانكۆدا، و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام.
دووه‌م: یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام.
سێیه‌م: راگری كۆلێژه‌كان یان سه‌رۆكی به‌شه‌كان له حاڵه‌تی نه‌بوونی راگری كۆلێژ ئه‌ندام.
چواره‌م: نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه ئه‌ندام.
پێنجه‌م: نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی قوتابیان كه له‌وه‌ی تایبه‌ته به كاروباری قوتابیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت.