مادده‌ی dوازده‌م:
ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:
یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ له‌به‌ر رۆشنایی سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا.
دووه‌م: ووردبینی كردن و بڕیاردانی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.
سێیه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی زانكۆ یان راگری كۆلێژ به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
چواره‌م: به‌رێوه‌بردنی سامانه‌كانی زانكۆ‌و وه‌به‌رهێنانی و ڕه‌فتارپێكردنی به‌گوێره‌ی ئامانجه زانستیه‌كانی زانكۆ.
پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی پلانی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.
شه‌شه‌م: پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و خستنه‌به‌رده‌می وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی بڕیاردانی.
حه‌وته‌م: ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ یان كاندیدكردنی كه‌سێكی تری له شوێنی یان لێبوردنی له كاره‌كه‌ی.
هه‌شته‌م: دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگری كۆلێژه‌كان و سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كان.
نۆیه‌م: راسپارده‌كردنی هێنانه ئارای كۆلێژ‌و به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌پێی ستانده‌ره‌كانی كوالیتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت.
ده‌یه‌م: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێره كۆتاییه‌كان.
یازدهم: وه‌رگرتنی به‌خشین و به‌خشش و باربوو به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت، و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.
دوازدهم: دیاریكردنی سلم پایه‌ی موچه‌ی گشت كارمه‌ندان به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌شه‌وه.
سێزده‌م: سه‌یركردنی پلانی ساڵانه‌ی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه ده‌رباره‌ی پرۆژه په‌ره‌پێدانیه‌كان.