مادده‌ی یازده‌م:
یه‌كه‌م: هه‌ر زانكۆیێك ده‌سته‌كی ده‌بێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی ئه‌مینداران) له (7-11) ئه‌ندام پێكدێت به مه‌رجێك، به‌لای كه‌م، یه‌ك له سه‌ر سێیان هه‌ڵگری دكتۆرا بن، و دوو له سه‌ر سێیه‌كی تر خاوه‌ن شاره‌زایی بن. و ماوه‌ی ئه‌ندامێتی چوار ساڵه‌و ده‌سته به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرس له دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌سته به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێكده‌هێنرێت:
1- سی ئه‌ندام له خاوه‌ندار یان پشكداره‌كان ئه‌ندام.
2- سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام.
3- ئه‌ندامه‌كانی تر له كه‌سانی ناخاوه‌ن یان ناپشكدارو ئه‌وانه‌ی له زانكۆ كارناكه‌ن كه‌وا خاوه‌ن ته‌نسیبیان ده‌كات.
دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته له نێوان ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
سێیه‌م: ناكرێت هه‌ردوو ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان و ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كۆبكرێنه‌وه جگه له سه‌رۆكی زانكۆ كه ئه‌ندامه له ده‌سته.