مادده‌ی ده‌یه‌م:
زانكۆ پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی گشت ئه‌و پێداویستیانه‌ی توانستی پێده‌دات كه‌وا ئه‌ركه‌كانی به‌جێبگه‌ینێت بۆ وه‌زاره‌ت، به تایبه‌تیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه بۆ په‌سه‌ند كردنی.
دووه‌م: ئه‌و كرێی خوێندنه‌ی له قوتابی وه‌رده‌گیرێت.
سێیه‌م: پرۆگرامه‌كانی خوێندن و هه‌مواركارییه‌كانی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان.
چواره‌م: رێژه‌و ستانده‌ره‌كانی ده‌رچوون و كه‌وتن و چوونه‌ناو به هاوپێچی سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌كان.