مادده‌ی هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی خوێندن بكات له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی یان پیشه‌یی یان په‌یمانگه بێت به‌گوێره‌ی پسپۆڕی به‌مه‌رجێك وه‌رگرتنی ده‌رچووی په‌یمانگه یان ئاماده‌یی پیه‌شه‌یی ته‌نها كورتبكرێته‌وه سه‌ر ئه‌و كۆلێژانه‌ی خوێندن تیایاندا هاوتای پرۆگرامی خوێندنی په‌یمانگه یان ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییانی وه‌زاره‌ت ده‌ریان ده‌كات.
دووه‌م: خوێندن له زانكۆ، له ڕووی ده‌وام و تاقیكردنه‌وه، به كرداره‌كیی ده‌بێت و به ئه‌ندامبوون له دووره‌وه یان به كراوه‌یی نابێت.
سێیه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێژه‌كان، به‌لای كه‌م، (4) چوار ساڵه، و ده‌رچوو لێیان بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی (به‌كالۆریۆس) له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی پێی ده‌به‌خشرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ماوه‌ی خوێندن له پسپۆڕییه پزیشكی و ئه‌ندازه‌ییه‌كان.
چواره‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه تایبه‌تیه‌كان دوو ساڵه‌و ده‌رچوو لێیان بڕوانامه‌ی دبلۆمی له پسپۆڕیه‌كه‌ی پێی ده‌بخشرێت.
پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان ده‌به‌سترێته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت به‌پێی ستانده‌ره‌كانی دڵنیایی جۆریی و رێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا له دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری له لایه‌ن زانكۆكانه‌وه به مه‌رجێك له كاتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه خوله ده‌رچووه‌كان له دوای خول كه‌متر نه‌بن.
شه‌شه‌م: ده‌كرێت بۆ زانكۆی تایبه‌تی ده‌ست به خوێندنی باڵا بكات له حاڵه‌تی گرتنه‌خۆی یه‌كێك له زانكۆ بیانییه دانپێنراوه‌كانی جیهان به گرتنه‌خۆكردنی جۆره خوێندنه و به‌خشینی بڕوانامه له لایه‌ن ئه‌م زانكۆیانه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی زانستی و ئه‌كادیمی به شێوازی هاوبه‌شی زانستی نێوان هه‌ردوو زانكۆكه.