مادده‌ی حه‌وته‌م:
پێویسته زانكۆ به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ببێت:
یه‌كه‌م: پێویسته پێڕه‌وێكی تایبه‌ت به مامۆستا خۆته‌رخانكار و گرێبه‌ستكاره‌كان دابنێت، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و گه‌ره‌نتیانه‌ی پێویسته بۆیان دابین بكرێت و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنیان و كۆتایی پێهێنانی خزمه‌تكردنیان.
دووه‌م: ڕه‌چاوكردنی رێژه‌ی مامۆستایان به‌نیسبه‌ت قوتابیان و به‌گوێره‌ی ستانده‌ره جیهانیه‌كانی هه‌ر پسپۆڕیێك.
سێیه‌م: هه‌ردوو بڕگه (یه‌كه‌م) و(دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ملكه‌چی په‌سه‌ندكردنی دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت ده‌بن.