مادده‌ی سێیه‌م:
ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له:
یه‌كه‌م: دابینكردنی پێداویستیه په‌ره‌سه‌ندووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته فێركارییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاستی زانستیان به‌رزبكه‌نه‌وه.
دووه‌م: به‌شداریكردن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
سێیه‌م: دابینكردنی پسپۆڕیه زانستیه نوێیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی پسپۆڕ‌و ته‌كنیككارو شاره‌زا له گشت بواره‌كاندا.
چواره‌م: به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ته توێژینه‌وه‌سازییه‌كان.
پێنجه‌م: خزمه‌تكردنی ئامانجه نیشتیمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌پێی پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ دور له ململانێیه تیره‌یی و ڕه‌گه‌زی و نه‌ژادییه‌كان.